ئیدیرسۆنى گۆڵپارێزى هەڵبژاردەى
بەرازیل و یانەى مانچێستەر سیتى ئینگلیزى بەشێکى گرنگ بووە لەسەرکەوتنەکانى چەند
وەرزى رابردووى یانەى ئینگلیزەکە و هێشتا لە پلانەکانى پیپ گواریۆلایە بۆ وەرزى
نوێ بەڵام بەهۆى نزیک بوونەوە لە کۆتایی هاتنى گرێبەستەکەى لەگەڵ سیتیزن ئایندەى
نادیارەو رۆژنامەو میدیا جیهانییەکانیش هەر جارەو هەواڵێک دەربارەى ئەو گۆڵپارێزە
بەرازیلیە بڵاودەکەنەوەو ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن یانەکانى سعودیە بەدوای
گۆڵپارێزەکەوەن و هەوڵى پەلکێشى کردنى دەدەن.
ئیدرسۆن دی مۆراسی گۆڵپارێز بڕیاری کۆتایی سەبارەت
بە داهاتووی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی داوە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە ئامادەنیە
یانەکەى بەجێبهێڵێت و لە مانچێستەر سیتى دەمێنێتەوە! گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە ڕوونیکردەوە
هەندێک لە هاوڕێکانی چەندین ڕاپۆرتی بۆ دەنێرن سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ تیپەکانی
دیکە، جەختیشیکردەوە کە 99%ی ئەم هەواڵە درۆیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ مانچستەر سیتی
بەردەوام دەبم، لێرە دڵخۆشم و داهاتووشم لەگەڵ تیپەکەدایە، تەنها بیر لەوە دەکەمەوە
کە لەگەڵ سیتی ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکەم.
ئیدرسۆن لە هاوینی ٢٠١٧ لە یانەی بەنفیکای
پورتوگالییەوە پەیوەندی بەریزەکانى یانەی
مانچستەر سیتی ئینگلیزى کرد و لە کۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەى
مانچێستەر کۆتایی دێت.
ئیدرسۆن لە ئێستادا لەگەڵ مانچستەر سیتی
بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات کە ئێستا لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە وەرزی ڕابردوو
26 یاری پرێمەرلیگی لەگەڵ مانچستەر سیتی ئەنجامداوە، هاوکات لە هەشت یاری چامپیۆنزلیگیشدا
بەشداریکردووە،
ئیدرسۆن لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ
مانچستەر سیتی بەشداری چەندین شانازى یانە شین پۆشەکەى کردوە ، لەوانە بردنەوەی
نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکان و خولی نایابی ئینگلیزی بۆ شەش جار.
ئیدرسۆنی گۆڵپارێزی بەڕازیلی تا مانگی
حوزەیرانی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی هەیە، تەنها یەک وەرزی لەگەڵ
بلوز ماوە و لە مانگی یەکی داهاتوو هەر یانەیەک ئارەزوو بکات بێبەرامبەر دەتوانێت
بیگوازێتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP