بێرنڵی لە گواستنەوەی کایڵ وۆکەر سەرکەوتوو بوو

وەرزش
14:51 - 2025-07-05

یانەی بێرنلی ئینگلیزی سەرکەوتووبو لە گرێبەستکردن لەگەڵ کایڵ وۆکەری ئینگلیزی بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی، لە جوڵەیەکی سەرنجڕاکێش لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس دەیڤید ئۆرنستین، وۆکەری 35 ساڵان ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی بێرنڵی بەسەرکەوتوویی تێپەرأند و پەڕاوی گرێبەستی گواستنەوەکەشی بە بۆندێکی دوو ساڵە و موچەی 450 هەزار پاوەندی مانگانە واژووکرد, کە پێشبینی دەکرێت بڕی بۆندی گواستنەوەی وۆکەر بۆ بێرنڵی بە بڕی 5 ملیۆن پاوەند تێچووی بێت , ئەمەش لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی نزیکەی 10 ملیۆن پاوەند قازانج دەکات بەهۆی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە و وەرگرتنی گوژمەی فرۆشتنی کایلی بەرگریکار . لای خۆیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە: ئەم گواستنەوە نایابەی یانەی بێرنڵی بەشێکە لە پلانی بەڕێوەبەرایەتی تیپەکە بۆ بەهێزکردنی پێکھاتەکەیان ئەمەش پشت بەستن بە ئەزموونی وۆکەر ، کە یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی پرێمەرلیگ و رابردووی یانەی مانچێستەر سیتی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP