خۆزێ مۆرینۆى پورتوگالى و راهێنەرى
یانەى فەنەربەخچەى تورکى گوشار لەدەستەى کارگێرى یانەکەى دەکات بە زووترین کات
هەوڵى گواستنەوەى هێرشبەرێکى یانەى مانچێستەر یونایتدى ئینگلیزى بدات .
راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە،
خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی فێنەرباخچەی تورکی، دەستوەردانی توندی
کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مارکوس ڕاشفۆرد هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد بکرێت
.
یاریزانە ئینگلیزەکە لە ڕاداری یانەى بارسێلۆنادایە،
دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ نێکۆ ویلیامز واژۆ بکات ،
لە ئێستادا راشفۆرد لە لایەن بەشێک لە یانە گەورەکانى ئەوروپاوە چاودێرى دەکرێت ،
یانە تورکیەکەش بەسەرکردایەتى مۆرینۆ هاتۆتە نێو ململانێکان و هەوڵى دەستەبەرکردنى
تواناکانى دەدات .
جێى ئاماژەبۆکردنە : لە چەند ساڵى
رابردوو ، مۆرینیۆ راهێنەرى یانەى مانچێستەر یونایتد بوەوەو راشفۆرد لە ژیر دەستى
یارى کردوە ، ئێستا پەیوەندییە کەسییەکانى بەکاردەهێنێت لە پێناو رازیکردنى
راشفۆرد بەو گواستنەوەیە ، هەر چەندە بارسا ڕکابەرى توند دەکات بۆ دەستەبەرکردنى
تواناکانى هێرشبەرە ئینگلیزیەکە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP