مێلیسا ئەو مۆدێلەى سەرى ئەستێرەکانى تۆپى پێ دەخوات!

وەرزش
15:09 - 2025-06-24



مێلیسا ئەو کچەى خەریکە داهاتووى ئەستێرەکانى تۆپى پێ دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، مێلیسا ئەو کچە مۆدێلە ئەلبانییەى کە لە ئینستگرام و تیکتۆک ناوبانگێیکى زۆرى هەیە و خاوەن زیاتر لە ( 6) ملیۆن فۆلۆوەرزە ، ئێستا بە پێکەنینەوە و تەواوى ئەو پەیام و نامانە ئاشکرادەکات کە لەلایەن ئەستێرەکانى تۆپى پێوە پێى دەگات .
مێلیسا مۆبایلەکەى بەدەستەوە گرتوەو دەچێتە نێو بابەتە کەسییەکان و نهێنى ئەو یاریزانانە ئاشکرادەکات کە نامەى بۆ دەنێرن و بانگێشتى دەکەن .
لە ڕووداوێکدا کە مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیال میدیادا دروستکرد، ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی قەیرانێکی نوێی دەرەوەی یاریگا بوو، دوای ئەوەی مێلیسا ئێم مۆدێل و کاریگەرە ئەلبانییەکە پەیامی تایبەتی ئاشکرا کرد کە لە یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدریدەوە پێگەیشتبوو، لەنێویاندا بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانیکردنی لە ماڵەکەی خۆیدا.
لە ئێستادا ڤینیسیۆس لە یاریگادا کاتێکی سەخت بەسەر دەبات، بەو پێیەی ئاستى لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ هەر یارییەکدا ڕەخنەی زۆری لەلایەن هاندەرانەوە لێ دەگیرێت .
 مێلیسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە بەشێک لە گفتوگۆ تایبەتەکانی لەگەڵ سێ ئەستێرەی تۆپی پێدا دەردەخات، لەنێویاندا ڤینیسیۆس، کەریم بنزیمەی یاریزانی فەرەنسی هەروەها ئەستێرەی پورتوگالی ڕافایل لیاو کە یاری بۆ یانەی ئەی سی میلان دەکات.
بەڵام ئەو بەشەی زۆرترین مشتومڕی لێکەوتەوە، ئیدیعای ئەو بوو کە ڤینیسیوس بانگهێشتی  مێلیسا ی کردووە بۆ ماڵەکەی خۆی بۆ ئەوەی یاری پادێل بکات، کە یارییەکی ڕاکێتە هاوشێوەی تێنس و لە ژوورەوە یاری دەکات. مێلیسا ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئەدەبەوە بانگهێشتی یاریزانەکەی ڕەتکردووەتەوە و لە وەڵامدا دەڵێت: سوپاس بۆ بانگهێشتنامەکە، بەڵام من ئاسوودە نابم بەم کارە و هیوادارم خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنیت.
تا ئێستا ڤینیسیۆس هیچ لێدوانێکی رەسمى لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکردووەتەوە، لەکاتێکدا ئەوەى  کە مێلیسا بڵاویکردۆتەوە لە سۆشیال میدیا بەردەوامە و بنەرێکى زۆرى هەبووە، ئەمەش پرسیار لەسەر کاریگەری ئەو جۆرە ئابڕوچونانە لەسەر داهاتووی یاریزانەکە دروستدەکات.
ئاکۆبیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP