بارسا هەوڵ بۆگواستنەوەى مێسیەکەى سوید دەدات!

وەرزش
16:37 - 2025-06-23



دواى گرێبەستکردن لەگەڵ خوان گارسیاى گۆڵپارێز و تەواوکردنى کارەکانى گواستنەوەى  نیکۆولیامز ، ئێستا یانەى بارسێلۆنا هەنگاوى دیکە دەنێت و یاریزانێکى سویدى کردۆتە ئامانج و دەیەوێت لە مێرکاتۆدا ئەو یاریزانەش بکات بە کەتەلۆنى .
 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا بەهرەمەندێکی لاو دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پەیوەندی بە ڕیزەکانیەوە بکات، ئەو یاریزانەش رۆنى بارجى سویدى و تەمەن 19 ساڵانە .
بارجى لە خولى یانەکانى دانیمارک یارى دەکات و لە ریزەکانى یانەى کۆپنهاگن دەدرەوشێتەوە و بۆتە جێگاى سەرنجى بەشێک لە یانەکانى ئەوروپا .
بەر لەوەى یانەى بارسا هەنگاوەکانى دەستپێکات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانە لاوەکە کە بە مێسى سوید ناسراوە ، یانەى پۆرتۆى پورتوگالى و 2 ملیۆن و 500 هەزار یۆرى پێشنیازکردبوو  تاکو یاریزانەکە بەرەو خولى پورتوگالى پەلکێش بکات ، کە هەمان بڕە پارەیە کە یانەى بارسا بۆ ئەو گواستنەوەیە ئامادەى کردوە .
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەکە، ڕێککەوتنێک لەنێوان یانە کەتەلۆینەکە  و یانەی کۆپنهاگنی دانیمارکی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە کراوە.
لە ئیستاشدا هەموان چاوەڕوانن یاریزانەکە ئەو یانەیە دیارى بکات کە دەیەوێت یارى بۆبکات هەرچەندە ئەوەش زانراوە رۆنى بارجى خەون بەوەوە دەبینێت درێسى یانەى بارسا بپۆشێت .
بڕیارە بارجی لە مانگی تەمموزی داهاتووەوە پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات و ببێتە یەکێک لە گرێبەستەکانی داهاتوو کە یانە کەتەلۆنییەکە پلانى بۆ داناوە و وەک بەشێک لە پڕۆژەکەی بۆ گەنجکردنەوەی پێکهاتەکەی و دروستکردنی تیپێکی ڕکابەری و درێژخایەن لێى دەڕوانێت .
باردجی بە یەکێک لە بەهرەمەندە گەنجە ئومێدبەخشەکانی تۆپی پێی ئەوروپا دادەنرێت، ئاستە سەرنجڕاکێشەکانی لە خولی دانیمارکیدا وایکردووە ببێتە ئامانجی چەند ین یانەى ئەوروپا .

ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP