پارێدێس دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیەى لێوەى دەرکەوت

وەرزش
14:37 - 2025-06-19


 لیاندرۆ پارێدێسی ئەرژەنتنى و یاریزانى یانەى رۆماى ئیتاڵى نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیەى کەسەرەتا لێوەى دەستیپێکرد ، سەرچاوەکانى هەواڵ لە ئەرژەنتین ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە ، لیاندرۆ پارێدێسی یاریزانى یانەى رۆما رازى بوە بەوەى دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بۆکا جۆنێۆرزى وڵاتەکەى ، ساڵى 2010 پارێدێس لە بۆکاوە دەرکەوت و هەر زوو ڕادارى یانەکانى ئەوروپا تواناکانى یاریزانەکەیان هەست پێکردو چەندین ئۆفەرى پێشکەش کرا ، پارێدیس یارى بۆ یانەکانى (ڕۆما، زینیت سانت پترسبۆرگ، پاریس سان جێرمان ) و چەند تیپەکانی دیکە یاریی کروە .
پارێدێس لە مانگی ئازاری ڕابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕۆما درێژکردەوە، بەڵام بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، کە یانە ئیتاڵییەکە ناچار دەکات گرێبەستی  3 ملیۆن و 500 هەزار  یۆرۆی بۆکا قبوڵ بکات ئەگەر داوای گەڕانەوەى بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکان بۆکا لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەم بڕگەیە چالاکدەکات.
پارێدێس لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی 2022 ی بەدەستهێناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP