فلۆریان وێرتز دەبێتە خاوەن بەرزترین
مووچە!
فلۆریان وێرتزى ئەڵمانى و یاریزانى
نوێى یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزى لە 48 سەعاتى داهاتوو وەک یاریزانى نوێى یانە
سوورپۆشەکە دەناسێنرێت و دەبێت بە جەنگاوەرى نوێى یانەى رێدز ، فابریزۆ رۆمانۆ
شارەزا لە گواستنەوەى یاریزانان ئەوەى ئاشکراکردوە ، فلۆریان وێرتز دەبێت بە
گرانترین بۆند لەمێژووى یانەى لیڤەرپوول و پرێمەرلیگ ، فابریزۆ ئەوەشى ئاشکراکردوە
کە یاریزانەکە مووچەى هەفتانەى ( 200 ) هەزار جونەیی ئیستەرلینى پێ دەدرێت لەگەڵ
پاداشتەکانی پەیوەست بە ئاستێکی بەرز، ئەوەشی ڕوونکردەوە ئەو هەواڵانەی باس لە
مووچەی زیاتر دەکەن، پشتڕاستنەکراونەتەوە، هەروەها ئیدارەی لیڤەرپوول دڵنیایکردووەتەوە
کە گرێبەستە نوێیەکەی ئەو یاریزانە هاوتەریبە لەگەڵ پێکهاتەی مووچەی ئێستای تیپەکەدا.
ویرتز بە یەکێک لە بەهرەمەندە گەنجە
ئومێدبەخشەکانی ئەوروپا دادەنرێت و ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی بایەر لیڤەرکوزن
بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بۆندسلیگا لە سەردەمی ئەلۆنسۆی راهێنەردا .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP