یاریگا مۆدێرن و مەترسیدارەکەى کامپ
نۆ ، یاریگا پڕ هەیبەت و پڕ لە هەیەجانەکەى کەتەلۆنیا ، ئەو یاریگایەى کە مایەى
ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ یە زۆرى نەماوە بە یانەو یاریزانان و هاندەران
ئاشنابێتەوە ، زۆرى نەماوە سەروەرییەکانى بارسێلۆنا لە مۆنتجۆیکەوە بگەڕێتەوە بۆ
کامپ نۆى سامناک ، ئەو یاریگایەى خاوەن مێژوویەکى لە بیرنەکراوە لە شانازی .
لە ساڵى 2023 ئەو دەمەى یانەکە رێگاى
هەناسەدانى لێ گیرا بوو ، قەیرانى دارایی نغرۆیی بێهیوای کردبوو ، بارسا و
لاپۆرتاى سەرۆک کۆڵیان نەدا ، خۆیان بەدەستەوە نەدا ، گۆڕەپانیان چۆڵ نەکرد ،
ئاڵاى سپیشیان بەدەستەوە نەگرت ، بەڵکو پرۆژەى نۆژەنکردنەوەو پەرەپێدانى یاریگاى
کامپ نۆیان دەستپێکرد بە هاوکارى لە گەڵ دامەزراوەى لێماک، ئیدى لەو رۆژەوە نۆژەنکردنەوەو گەشەپێدانەکە
بەردەوامى هەیە و ئێستا قۆناغى زۆر باشى بڕیوە ، چیتر ناوى یاریگاکە تەنها کامپ نۆ
نیە بەڵکو ( سبۆتیفاى کامپ نۆ) یە .
کارەکانی ڕووخاندن و بناغەکردن - قۆناغە
سەرەکییەکانی بیناسازی- بە سەرکەوتوویی تەواو بووە، پێشکەوتنی بەرچاو لە کارە پێکهاتەییەکان
لە سەرانسەری یاریگاکەدا بەدەست هاتووە، لەگەڵ تەواوبوونی یاریگاکە تواناکەی لە ٩٩
هەزارەوە بۆ ١٠٥ هەزار هاندەر زیاد دەکات و زیاتر پێگەی سپۆتیفای کامپ نو بەهێزتر
دەکات وەک یەکێک لە شوێنە ئایکۆنییەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا، پڕۆژەکە بەپێی خشتەکان
بەرەوپێش دەچێت، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦ تەواو بێت.
لە چوارچێوەی ئەم هەوڵەدا دوو قاتی
خوارەوەی ستاندە سێ قاتییەکانی یاریگاکە دەپارێزرێت، قاتی سەرەوە بە تەواوی دەڕوخێنرێت
و جێگەی ستاندی تازە دروستکراو دەگۆڕدرێت، کە بە تەواوی بە سەقفێک دادەپۆشرێت کە
نزیکەی ٤٥ هەزار مەتر چوارگۆشەیە ، جگە لەوەش شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی داپۆشراو و
شوێنی VIP و شوێنی بازرگانی و ژووری گۆڕینی
جل و بەرگ لە دەوروبەری یاریگاکە دروست دەکرێت.
دوو نهۆمی ستاندی سێیەم کە تازە
دروستکراوە، هۆڵی ڤی ئای پی و هەروەها شوێنی خواردن و خواردنەوە لەخۆدەگرێت. جگە لەوەش
مۆزەخانەی یانەی بارسا کە ئێستا لە دەرەوەی یاریگاکەدایە، دەگوازرێتەوە بۆ ناو
ستاندی سێیەمی تازە دیزاینکراو، لە نوێترین لێدواندا لاپۆرتا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
، بۆیەکەمجار لە جامى خوان گامبەر بەشێک لە یاریگاکە دەستەبەردەبێت و یارییەکانى
بارساى تێدا ئەنجام دەدرێت تا ئەو کاتەى تەواوى نۆژەنکردنەوەکان کۆتایی دێت تواناى
60 هەزار هاندەریان دەبێت چانس بەو هاندەرانە دەدرێت کە پێشتر لە مۆتنجۆیک ئامادەى
یارییەکان بوونە .
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP