سێلڤا بۆندەکەى بەرەو کۆتایی دەچێت و سیتى نوێى نەکردۆتەوە

وەرزش
14:17 - 2025-06-18



بێرناردۆ سێلڤاى پورتوگالى و ئەندازیارى هێڵى ناوەندى یانەى مانچێستەر سیتى ئینگلیزى سەربارى ئەوەى لە ئێستادا لەگەڵ یانەکەى بەشدارى یارییەکانى جامى جیهانى یانەکان دەکات و هێماى کاپتنى سیتیزنى لە قۆڵکراوە ، گرێبەستەکەى بەرەو کۆتایی دەچێت و تەنها یەک ساڵى ماوە ، داینەمۆکەى هێڵى ناوەندى یانەى سیتى یەکێک بوو لە یاریزانە دڵخوازەکانى پیپ گواردیۆلاو لە ساڵى 2017 روویکردە ریزەکانى یانە ئینگلیزیەکە ، یەکێک بوو لەو یاریزانانەى هەمیشە جێگاى متمانەى راهێنەرو ئیدارەى یانەکە بووە ، ئێستا بۆندەکەى بەرەو کۆتایی دەچێت و ڕوون نیە ئایندەى چی لێ دێت ، ئەمەش مەقۆ مۆقۆى لە نێو میدیاکان دروستکردوە ، تەنانەت لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەى ئەمڕۆ بۆ یارییەکەى بەرامبەر بە ویداد کازابلانکاى مەغریبى پرسیار دەربارەى ئایندەى کرا ، سێلڤاش وەڵامى دایەوەو ووتى :
"دەزانم چی دەکەم، بەڵام ئێستا کاتی قسەکردن نییە، ئێستا سەرنجم لەسەر ئەم وەرزەیە لەگەڵ مان سیتی، ساڵێک ماوە بۆ گرێبەستەکەم، هەروەها سروشتییە لە کۆتایی وەرزی  داهاتوودا یانەکە جێبهێڵم! ئەم وەرزەش دەمێنمەوە، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا بەردەوامبوونم هەڵبژارد سەرەڕای ئەوەی بژاردەی دیکەم هەبوو .
بێرناردۆ سێلڤاى پورتوگالى و تەمەن 30 ساڵان بەیەکێک لە چەکە کاریگەرەکانى پیپ گواریۆلا دادەنرا لە رابردوودا ، چەندین دەستکەوتى گەورەى لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە دەستەبەرکردوە لەسەرووى هەمویانەوە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە 2022-2023 .
دوای دی برۆین لە ئێستادا سێلڤا شارەى کاپتنى یانە ئینگلیزیەکەى پێ بەخشراوەو وێڕاى مێرکاتۆیەکى گەورە هێشتا گواریۆلا باوەڕى بەتواناکانى ئەستێرە پورتوگالیەکە هەیە ، ئەمەش وایکردوە سیڵڤا مانەوە هەڵبژێرێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP