لۆکاس فاسکێز وەک ئەفسانەیەک ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید دەکات

وەرزش
15:16 - 2025-07-16

 

لۆکاس فاسکێزى ئیسپانى و یاریزانى باڵى یانەى ریاڵ مەدرید گەیشت بە وێستگەى کۆتایی و دواین کاتەکانى لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید بەسەر دەبات .
لۆکاس یاریزان و جەنگاوەرێکى بە رۆحیەتى یانەى شاهانە بوو ، هەمیشە ئامادەی قوربانى دان بووە ، لەهەر کوێیەکى یاریگا بۆشاییەک هەبوایە بێ دوو دڵى فاسکێز جێگاکەى پڕدەکردەوە ، ئەمەش هۆکار بوو هەندێ جار لەو شوێنەى یارى دەکرد وەک پێویست نەبێت بەڵام بەهۆى خۆشەویستى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید قبوڵى دەکرد لەو جێگایە یارى بکات .
ریاڵ مەدرید دژى ئەو رەخنانە بوو کە ئاراستەى فاسکێز دەکرا، هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت سبەى مەراسیمێکى شایستەیی بۆ ئەنجام بدات و وەک ئەفسانەیەک ماڵئاوایی لێ بکات .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP