ئاى چەندە زەحمەتە دەوروبەرت لێت تێنەگەن! چەندە بە ئازارە وەک و
مۆم بتوێیتەوە و بۆ ڕووناکردنەوەى یانەکەت و گوێت پێ نەدەن! چەند بەسوێیە کاتێک
قوربانى دەدەیت و دەتبینن بەڵام هەست بە ئازارەکەت ناکەن! ئەمە رێک باسى رۆدریگۆى
بەرازیلى و هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدریدە ، رۆدریگۆ لە خۆشەویستیەکى قوڵدایە لەگەڵ
یانەى ریاڵ مەدید بەڵام گوێى بۆناگرن ، خۆشەویستیەک چەشنى مەولانا بۆ شەمش ،
خۆشەویستیەکى جوان و پاک چەشنى کازیوەى بەیان ، رۆدریگۆ ئاشقى یانە مەدریدیەکە و
بەڵام لە خۆشەویستیەکى یەکلایەنەدایە ، پڕ بە دڵ دەیەوێت لە یانەى شاهانە بەردەوام
بێت و خزمەتى ئەو یانەیە بکات کە هۆگرى بووە ، لەو یانەیە بژێت کە بۆدەمرێت !
بەڵام ئەوە دڵڕەقی و بێ باکی یانە ئیسپانیەکەیە بەرامبەر بە ردۆریگۆ .
رۆدریگۆ کوڕە بەنازەکەى ئەو دەمەى
ئەنچیلۆتى ، یاریزانێکى خێراو تەکتیکى بوو هەمیشە لەکاتە هەستیارەکاندا دەبوو بە
گۆچانە سیحراویەکەى دەستى ئەنچیلۆتى و دەبووە فریاد رەسى یانەکە .
ئێستا دۆخى رۆردیگۆ هیچ باش نیە و لە
دۆخێکى قورسى دەورنیدایە ، چاپی ئەلۆنسۆ پشت بە هەموو مەدریدیەک دەبەستێت جگە لە
رۆدریگۆ ، ئیدارەى یانەکەش پێیان ووتوە هیچ جێگایەک بۆتۆ نەماوە!
رۆدریگۆش هاوشێویەى دەروێشێک کە هێشتا لە خەڵوەتدایە ، چەشنى خانەقایەکى پیرۆز
لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەڕوانێت ، سەربارى ئەوەى چەندین بۆندى لە یانە زلهێزەکانى
وەک مانچێستەر سیتى و ئارسێناڵ و چێلسى و پاریس سانجیرمانەوە بۆ ئامادەکراوە بەڵام
ئەستێرە بەرازیلیەکە هێشتا دڵى لەمەدریدە لەسەر ئەوەى لە ریزەکانى یانەى ریاڵ
مەدرید بمێنێتەوە .
رۆدریگۆ دیلى کورسى یەدەک بوو لەجامى
جیهانى یانەکان و تەنها لەیەک یاریدا بینرا ئەمەش یاریزانەکەى بەتەواوى
نائومێدکردوە و لە دۆخێکى دەورنى خراپدایە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP