ئەستێرە بێبەشکراوەکانى یارى نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس یانجێرمان

وەرزش
15:04 - 2025-07-09

لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان سەربارى ئەوەى بەشێکى گەورەى ئەستێرەکانى تۆپى دەبینین لەگەڵ ئەوەشدا لەو یارییە چەند یاریزانێکى ئاست بەرز ناتوانن بەشدارى بکەن ، یانەى ریاڵ مەدرید وەرزى رابردوو کێشەى گەورەى لە هێڵى بەرگرى هەبوو ، هەربۆیە هاناى برد بۆ تواناکانى دێن هاوسنى لاو، ئەو یاریزانەش بە هێمنى و لەسەرخۆیی هەر زوو جێگاى خۆى لەدڵى بەرگرى تیپەکە کردەوە جێگاى متمانەى ئیدارەو راهێنەرەکەیدا بوو ، بەڵام لە یارى بەرامبەر بە دۆرتمۆندى ئەڵمانى بەکارتى سوور دوورخرایەوە ، ئەمەش بووە هۆکارى ئەوەى یاریزانەکە بەرامبەر بە پاریس سانجێرمان بێ بەش بێت ئەمەش کێشە بۆ کەتیبەکەى مەدرید دروست دەکات و بە ئاسانى ئەو بۆشاییە پڕناکرێتەوە ، بەدەر بە هاوسن هەر یەکە لە فێرلاند مێندى و کامافینگا و ئەندریک بەهۆى پێکانەوە ناتوانن لەو یارییە یارى بکەن .
پاریس سانجێرمانیش لە چەند ئەستێرەیەکى یانەکەى بێ بەش دەبێت هۆکارەکەش بۆ یاریەکەى بایرن موینشین دەگەڕێتەوە ، لە یارى بەرامبەر بە یانە ئەڵمانیەکە هەردوو ئەستێرەى یانەکەى فەرەنسا ( لۆکاس هێرنادێز و پاچۆ ) بەهۆى وەرگرتنى کارتى سوورى راستەوخۆوە ناتوانن بەشدارى بکەن ، بە پێى زانیاریەکان ، ئەگەر پاریس بتوانێت ریاڵ مەدریدیش تێپەڕێنێت ئەو دوو ئەستێرەیە ناتوانن لە یارى کۆتایی بەشدارى بکەن ، ئەویش بەهۆى ئەوەى یەکێتى تۆپى پێى جیهان بەهۆى کارتە سوورە راستەوخۆکانەوە بۆ دوو یارى سزاى دان ،  دێن هاوسنى یاریزانى ریاڵ مەدریدیش هەر چەندە بەکارتى سوورى راستەوخۆ لە یاریگا دوورخرایەوە تەنها یەک یارى سزا درا ، جیاوازى سزاى یاریزانەکەى ریاڵ مەدرید و دوو یاریزانەکەى پاریس بۆ شێوازى توندوتیژییەکان دەگەڕێتەوە کە بەکاریانهێناوە .
دوو یاریزانەکەی پاریس سان جێرمان پێی مادەی 14 بڕگەی ( H)  یاسای دیسپلینیان پێشێل کردووە کە ئاماژە بە "یاری توندوتیژی و زبر دەکات.
لە کاتێکدا هویسن بەپێی مادەی ١٤، بڕگەی یەکەم (A) سزا درا، بەهۆی "ڕێگریکردن لە دەرفەتێکی ڕوونی گۆڵکردن  کە تاوانێکی ئاسانترە لە توندوتیژى .

 

ئاکۆ بیبانى

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP