ناپۆلی خەونی بە هێرشبەرێکى پەراوێز
خراوى لیڤەرپوولەوە دەبینێت!
یانەى لیڤەرپولى ئینگلیزى دەیەوێت
داروین نۆنێزى هێرشبەرى ئۆراگوایی بفرۆشێت و لە ئێستادا چاوەڕوانى بۆند و ئۆڤەرى
ئەو یانانە دەکات کە گرنگى بە تواناکانى هێرشبەرە ئۆراگواییەکە دەدەن .
دوو ساڵ لەمەوبەر داروین نۆنێز لە
خولى پورتوگالییەوە بە پێى بۆندێکى گران بەها روویکردە ریزەکانى یانەى رێدز ،
نۆنێز لەسەرەتاوە هێرشبەرێکى ناوازەو جەنگاوەرێکى راستەقینە بوو ، هیوایەکى زۆرى
لەسەر هەڵچنرابوو ، داروین نۆنێز لە جێگاى متمانەى ئیدارەى یانەکە نەبوو نەیتوانى
ئاستى راستەقینە پێشکەش بکات ، ئێستا یانە سوورپۆشەکە چەندین گۆڕانکارى کردوەو
چەند ئەستێرەیەکى پەلکێشى یانەکە کردوە ، هەربۆیە دەیەوێت ئەو فشارە کەمبکاتەوە کە
بەهۆى نۆنێزى هێرشبەرەوە دروست بووە لە
ڕووى داراییەوە.
نونێز بژاردەیەکی پەسەندکراو نییە بۆ
ئارن سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوول، هەر بۆیەش هیچ ناڕەزایەتییەکی نییە بەرامبەر بە ڕۆیشتنی
لە تیپەکە.
یانەى ناپۆلى ئیاڵى بەسەرکردایەتى
ئەنتۆنیۆ کۆنتى راهێنەر هەوڵدەدەن هێزى هێرشبەرى یانەکە زیادبکەن ، داوایان
لەئیدارەى یانەکە کردوە بەهەر نرخێک بێت پەیوەندى لەگەڵ لیڤەرپول ببەستن لە پێناو
دەستبەرداربوون لە تواناکانى هێرشبەرە گۆڵکارە نێودەوڵەتیەکە ، فابریزۆ رۆمانۆش
جەختى لەراستى بابەتەکە کردۆتەوەو ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە هەفتەى داهاتوو گفتوگۆکانى
گواستنەوەى یاریزانەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە .
ئیدارەى یانەى لیڤەرپوول ئامادەیە
دەستبەردارى نۆنێز بێت بەڵام بەهیچ جۆرێک بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ رێگا نادات
یانەکە جێبهێڵێت .
نونێز ئۆفەرە قازانج بەخشەکانی یانەکانی
سعودیەى ڕەتکردەوە، جەختی لەسەر خواستی مانەوەی لە ئەوروپا کردەوە دوای وەرزێکی
نائومێدکەر لەگەڵ لیڤەرپوول، کە وەرزی ڕابردوو لە 36 یاری پرێمەرلیگدا 11 گۆڵی تۆمارکرد
و 8 ئەسیستیشی کرد.
نونێز لە سەرەتای وەرزی 2022 لە یانەی
بەنفیکا پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد بە بەهای زیاتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ.
ئاکۆ بیبانى
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP