پاریس سانجێرمان سیحرى ریاڵ مەدرید بەتاڵدەکاتەوە

وەرزش
14:27 - 2024-05-21

یانەى پاریس سانجێرمان تۆڵەى ئیمپاپێ لە ریاڵ مەدرید دەکاتەوەو بێ بەشى دەکات لە ئەستێرەیەکى یانەى لیلی فەرەنسى کە ئامانجى سەرەکى یانەى شاهانەیە لە وەرزى داهاتوو.بە پێى هەواڵێک کە ماڵپەڕێکى فەرەنسى بڵاویکردۆتەوە ، یانە پاریسیەکە لێدانێکى کوشندەى ئاراستەى ریاڵ مەدرید کردو سیحر و جادووى چەند مانگى رابردووى بە تاڵکردەوە کە ئامانجى سەرەکى لە مێرکاتۆى داهاتوو گرێبەستکردن بوو لەگەڵ لینى یۆرۆى بەرگریکارى یانەى لیل .
ماڵپەڕەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە پاریس سانجێرمان بە بەهاى 50 ملیۆن یۆرۆ توانیوێتى ئەستێرەکەى یانەى لیل رازى بکات تاکو پەیوەندى بەباخچەى شازادەکانەوە بکات ، هەرچەند پێشتر ئەو یاریزانە خەونى ئەوەبوو درێسى ریاڵ مەدرید بپۆشیت ، بەمەش ناسر خلێفی سەرۆک و ئیدارەى یانەکە تۆڵەى کیلیان ئیمپاپێیان لە ریاڵ مەدرید کردەوە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP