کەریم بنزیما لە یانەی ئیتیحاد دڵخۆش نیە

وەرزش
13:46 - 2024-05-21

پێگەی رێڤیلیۆی ئیسپانی باس لەوە دەکات, کەریم بنزیمای ئەستێرە و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعوودی, لە یانەکەی دڵخۆش نیە و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا یانەیەکی نوێ تاقیبکاتەوە, هەروەها پێگە ئیسپانیەکە باسی لەوەش کردوە, یاریزانەکە لەدوای جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید هەست بە پەشیمانیەکی زۆر دەکات و ئەمەش کاری کردۆتە سەر ئاست و ئەنجامی یاریزانەکە لەماوەی رابردوودا, هەروەها سەرچاوەى هەواڵەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردوە: کە تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستیکی رەسمی بەدەستی یاریزانەکە نەگەیشتوە, تاوەکو گفتووگۆ لەسەر داهاتوی بکات, یانەی ئیتیحادی سعوودیش بەدوای هێرشبەرێکی سوپەردا دەگەرێت تاوەکو بۆ شوێنگرەوەی کوڕە فەرەنسیەکە دیاری بکات, شایەنی باسە بنزیما لە گەڵ یانەی ئیتیحاد ٢٦ یاریی ئەنجام داوە و توانیوێتی ١١ گۆڵ بەدرێسی ئەو یانەیەوە تۆمار بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP