مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرین شێخ کامیل یانکرد

کوردستان
14:58 - 2024-04-30

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/٣٠ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال . مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڤاڵ (  کامیل قادر سەعید ) ناسراو بە شێخ کامیل  یانکرد 
لەو بەسەرکردنەوەدا  ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ ( شێخ کامیل ) یان پرسییەوە و لە دڵەوە هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست .


لەو بەسەر کردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت روونیشیانکردەوە هەموو شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕێزەوە لە ڕەنج و ماندوبوونیان دەڕوانین و  بەئەرکی خۆمانی دەزانین لە خزمەتیان بین و ئاوڕی زیتریان لێبدەینەوە چونکە قوربانیدان و رۆڵی تێکۆشەرەکەمان لە رووداوەکاندا دیاروبەرچاوە .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ شێخ کامیل پێزانینی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانە دەڕبڕی و دووپاتیکردەوە کە تێکۆشەرانی یەکێتی شایستەی هەموو خزمەت و ئاوەڕدانەوەیەکی زیاترن و ئەمڕۆش کە مەکتەبی سکرتارییەت ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات مایەی دڵخۆشی هەموومانە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP