سه‌رۆك بافڵ: رۆڵ و پێگەی مامۆستا كامیل ژیر لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە

کوردستان
17:52 - 2024-04-30


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ كۆچی دوایی كامیل ژیر نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:
 
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر  ‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کامیل ژیر، نووسەر و سیاسەتمەداری کوردمان پێگەیشت. ‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. ‎ 

مامۆستا كامیل ژیر سیاسەستمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یادی دەكەینەوە. ‎خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.  ‎

دڵسۆزتان
 ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP