سەرۆک بافڵ لەگەڵ محەمەد حەلبووسی کۆبووەوە

عێراق
17:25 - 2024-05-03

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا بەئامانجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكان جەختیلێكرایەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا تەواوکردنی رێوشوێنە یاسایی و سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران  و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەكە بە پابەندبوون بە رێككەوتنە نیشتمانییەكان دووپاتكرایەوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهاتنی ناكۆكییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، لەسەرەتاوە هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بووە و بەردەوامیش دەبین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP