دابەشکردنی ئاوی ماڵان لەشاری کەرکوک تا کاتێکی نادیار رادەگیرێت

کوردستان
16:16 - 2024-05-04

فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لەدانیشتوانی شارەکە دەکات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.
فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک لەراگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی ئاگادار کردۆتەوە کە بەهۆی نەبوونی کارەبای پێویست، پرۆژەی ئاوی کەرکوک  لەکارکردن وەستاوە و بەو هۆیەوە تاوەکو کێشەکان چارەسەردەکەن، ناتوانن وەک پێویست ئاوی ماڵان بەردەنەوە .
فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاستی قوڕ و لیتە لەنێو پرۆژەی ئاوی کەرکوک تا ئاستێکی زۆر بەرزبووەتەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆ پرۆژەکانی ئاو، هەر بەو هۆیەوە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لەنێو شاری کەرکوک، تا کاتێکی نادیار دەوەستێت، و پێویستە هاوڵاتیان ئاو بەفیڕۆ نەدەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP