شه‌شه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی عادل موراد به‌رزراده‌گیرێت

کوردستان
09:24 - 2024-05-18

لە شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد، یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەسەر مەزاری کۆچکردوو رێوڕەسمێک رێکدەخات.
ئه‌مڕۆ شەممە 18ـ ی 5ـی 2024، شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا تێدەپەڕیت، بۆردی راگەیاندنی یەکێتیش دەڵێت: "هەموومان لەسەر مەزاری پیرۆزی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەركردەی دیاری گەلەكەمان بەڵێنی وەفاداری تازە دەکەینەوە".

رەوڕەسمەکە سەعات 10ـی بەیانی دەبێت لەسەر مەزاری هەڤاڵ عادل موراد لە گردی سەلیم بەگی شاری سلێمانی.

هەڤاڵ عادل موراد یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆژی 18-5-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP