یەکەم گەشت لە فرۆکەخانەى کەرکوکەوە بۆ ئازربایجان ئەنجامدرا

کوردستان
10:54 - 2024-05-17

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزاری کەرکوک، دەستپێکردنی یەکەم گەشتی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگاکەوە بۆ ئازەربایجان راگەیاند، گەشتەکە بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند لە بوژاندنەوەی ئەم کەرتە ئەنجامدرا.

سەرمەد محەمەد جەمیل بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کەرکوک، رایگەیاندووە، کەرتی گەشتیاری لە عێراق سەرچاوەیەکی زۆر گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی، هەروەها لێشاوی گەشتیاران بۆ عێراق ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر کەرتەکانی دیکە"

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ ئازەربایجان دەستیپێکرد و گەشتیارەکان لە خەڵکی کەرکوک و پارێزگاکانی تربوون کە ژمارەیان 81 گەشتیاربوو.
وتیشى: ئەم گەشتە بەگوێرەی رێککەوتنی کۆمپانیاکانی گەشتیاری عێراق و ئازەربایجان بووە و لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانیشدا کۆمپانیاکان کاردەکەن بۆ پەرەپێدان و ئەنجامدانى گەشتی هاوبەشی نێوان هەردوولا”.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP