هاوخەمی کۆسرەت رەسول عەلی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلا ساڵحی گەورەی هەڵەبجە

کوردستان
20:28 - 2024-05-04

کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلا ساڵحی گەورەی هەڵەبجە دەردەبڕێت

بەڕێز: مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا جەلال مەلا ساڵحی گەورەی هەڵەبجە

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال کوڕی مامۆستا مەلا ساڵحی گەورەی هەڵەبجەو خاڵی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


براتان
کۆسرەت رەسول عەلی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP