لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌م ئەو تۆمەتانە رەتكرده‌وه کە باس لە مەشقپێکردنی هێزەکانی پە.کە.کە لە سنووری سلێمانی دەکەن و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه ته‌واوكاری ئه‌و راپۆرته هه‌واڵگرییانه‌ی پارتییه بۆ توركیا.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌تیف نێروه‌یی داوا له میدیاكانی پارتی ده‌كات به‌سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه له سلێمانی كه ئازادیی میدیایی تێدایه، ئه‌و شوێنانه رووماڵ بكه‌ن كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، جێی مه‌شقی هێزه‌كانی (په.كه.كه)یه.
نیروه‌یی وتی:" ئه‌و تۆمه‌تانه ئه‌وپه‌ڕی چه‌واشه‌كاریی و بێ ویژدانییه‌و به به‌داخه‌وه ململانێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌م راده‌یه"
هه‌روه‌ك هه‌موو لایەنە پوەندیدارەکانشی سەرپشک ده‌كرد كه لێکۆڵینەوە لەو تۆمه‌تانه بکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP