بێرناردۆ سێلڤا ریزەکانى مانچێستەر سیتى جێدەهێڵێت

وەرزش
15:09 - 2024-05-08

تا دێت باس و خواسەکان سەبارەت بە بێرناردۆ سێلڤا زیاتر دەبێت و ترانسفێر مارکێت لە نوێترین هەواڵدا ئاماژەى بەوە کردوە، یاریزانە پورتوگالیەکە، دەیەوێت لە دواى کۆتایی هاتنى یۆرۆى 2024 داهاتووى خۆى یەکلا بکاتەوە، بەپێى سەرچاوەى هەواڵەکە، یاریزانەکەى هێڵى ناوەندى مانچێستەر سیتى خوساتى پەیوەندیکردنى بە یانەى بارسێلۆناوە هەیە، بەڵام ئیدارەى یانە کەتەلۆنیەکە هیچ وەڵامێکیان بۆ هەوڵەکانى یاریزانە تەمەن 29 ساڵانەکە نییە، ترانسفێر مارکێت، ئاماژەى بەوەش کردوە: بێرناردۆ سێلڤا دەیەوێت یەکێک لە بڕگەکانى بۆندەکەى لەگەڵ سیتیزن یەکلا بکاتەوە، پێش ئەوەى ریزەکانى یانە ئینگلیزیەکە جێبهێڵێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP