ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق رایگه‌یاند، له ئۆپراسیۆنێكداو به پشتبه‌ستن به‌زانیاریی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به "كلیل" یان "شێره‌كه‌ی كه‌ركوك"ناوبانگی ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ه:" تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه كه خه‌ڵكی خه‌ڵه‌تاندوه‌و پاره‌ی لێسه‌ندوون گوایه له به‌رپرسان نزیكه و ده‌توانێت كاروباریان رایی بكات.
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی تایبه‌ت به بنبركردنی تیرۆر تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری كراوه.
ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق داوا له هاوڵاتییان ده‌كات له هه‌ر حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی "شێره‌كه‌ی كه‌ركوك" ، په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی (144)ه‌وه بكه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP