سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد پهله بكرێت له پێكهێنانی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی رێککەوتنی ئاوی نێوان بەغدا و ئەنكەرە، داواشی لە وەزارەته پهیوهنیدارهكان کرد، پلانی کاری تایبەت بە رێککەوتنەکانی دیکە ئامادە بکەن و خۆشی بە شێوەیەکی راستەوخۆ سەرپەرشتیان دەکات.
به پێی راگهیهندراوێكی نوسینگەی سەرۆک وەزیران :" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچون بە رێککەوتن و یاداشتنامە واژۆکراوەکانی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا، کە لە دوایین سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ بەغدا واژۆ کرا."
لە راگەیەنراوهكهی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئهوهشخراوهتهڕو كه:" لە کۆبونەوەکەدا رێکارە تایبەتەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنامە و یاداشتنامەکانی نێوان بەغدا و ئەنكەرە نیشاندراوه کە ژمارەیان 24 یاداشتنامەیە، لەو بارەیەوە محەمەد شیاع سودانی رایگهیاندووه، "پێویستە بەردەوام لەگەڵ تورکیا هەنگاوبنێن، هەر وەزارتێکی تایبەتمەند بە یاداشتنامە و رێککەوتنەکان پلانی کار دابنێن و خۆشم راستەوخۆ سەرپەرشتی کارەکان دەکەم."
سودانی داواشیكردووه:" پەلەبكرێت لە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی بواری ئاوی نێوان عێراق و تورکیا، هەروەها سەرنجبخەنە سەر ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەرژەوەندی عێراقە لەسەر مەودایەکی درێژخایەن."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP