ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی
گرنگی به‌وه نادات كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كێ سه‌ركه‌وتو
ده‌بێت، جا جۆو بایدن بێت یان دۆناڵد تره‌مپ.
ڤلادمیر پوتن له‌میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له
"كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی سانت پترسبۆرگ" له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی كێ بۆ ڕوسیا باشتره ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بایدن یان تره‌مپ وتی،
"ئه‌گه‌ر بۆ هه‌رلایه‌ك گرنگی هه‌بێت، به‌ڵام به‌گشتی به‌وجۆره گرنگ نیه بۆ
ئێمه".
وتیشی، "دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا هیچ
گۆڕانكارییه‌كی جددی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆدا ڕونادات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا
لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان كاربكات، دەتوانرێت ڕێبازی واشنتن لە
مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا و ململانێی ئۆکرانیا بگۆڕدرێت"
دوێنێ 27ه‌مین خولی كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی
پترسبۆرگ به به‌شدارییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و بڕیارە تا 8ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP