قەیرانی بەنزین لەکەرکوک بەرەو چارەسەرکردن دەڕوات

کوردستان
10:19 - 2024-06-11

ماوەی چەند رۆژێکە قەیرانی کەمی بەنزین لە شاری کەرکوک سەریهەڵداوە و تاوەکو ئێستاش قەیرانەکە بەردەوامی هەیە .
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کەرکوک، بڕێکی زیاتر لە بەنزین گەیشتووەتە کەرکوک و لایەنە پەیوەندارەکان لەهەوڵدان، بە زوترین کات، چارەسەری قەیرانەکە بکەن .
سەرچاوەیەک پێیراگەیاندین، دوای گەیشتنی برێکی زۆری بەنزین بۆ شاری کەرکوک، لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا قەیرانەکە نامێنێت و دۆخی دابەشکردنی بەنزین لە وێستگەکان دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی .
لای خۆیانەوە، شۆفێران داوادەکەن، لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، رێوشوێنی گونجاو و بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ئەوەی بەکاتێکی کەمتر، قەیرانەکە چارەسەر ببێت، بەتایبەت لە ئێستادا کە بەرەو رۆژانی جەژنی قوربان هەنگاو دەنیین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP