سەرۆک و کەسایەتیەکان پیرۆزبایی جەژن لە سەرۆک بافڵ دەکەن

کوردستان
16:28 - 2024-06-16

لەو بروسکانەدا، وێرای نرخاندنی رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ئاشتەوایی و تێپەراندنی کۆسپەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردن و خۆشگوزەرانی، تەئکید لەو پەیامە دەکەنەوە کە ئەم بۆنە پیرۆزە :" ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کورد و عیراق و لەیەکترنزیکبونەوەی لایەنە سیاسیەکان".

بەپێی ئەو پەیام و بروسکانەی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ، کۆپیەکی بەدەستگەیشتوە لە بروسکەی هێز و لایەنە کوردستانیەکان دا، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ، ئەم بۆنەیە وەک دەرفەتی گرنگ دەزانرێت بۆ" ئاشتەوایی و یەکریزی ناوماڵی کورد و بەدیهێنانی ئامانج و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان". 

هەروەک بەپێی پەیامی سەرۆک و سەرکردە عیراقی و کەسایەتەکان، رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرنرخێندراوە، لە پرۆسەی سیاسیی و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان، هەروەک هیوا دەخواز ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك و گەلی عیراق. 

هەریەک لە پرفیسۆر د. عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی پێشووترى وەزیرانی عیراق، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراقی، خەمیس خەنجەر، موسەنا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، شێخ ئەدهەم بارزانی، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی، پەیامی پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆک بافڵ کردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP