تێکۆشەرانی یەکێتی لە کەرکوک سەرمەشقی کاروانی خەبات و بزوێنەری راپەڕینەکان بوون

کوردستان
20:15 - 2024-07-09

تێکۆشەرانی یەکێتی لە کەرکوک سەرمەشقی کاروانی خەبات و جۆشدانی گیانی کوردایەتی و بزوێنەری راپەڕینەکان بوون تا ساتی پرۆسەی رزگاری کە یەکێتی هەمیشە شانازی بە کەرکوکییەکانەوە دەکات کە بەشێکی گرنگ بوون لەسەرخستنی شۆڕشی نوێ .


لەدرێژەی بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی کوردایەتی و شۆڕشی نوێ لە کەرکوک مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری کەرکوک سەردانی هەڤاڵ رەمەزان حاجی رەشید تێکۆشەری دێرین ، شێخ پیرۆت تاڵەبانی کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال یانکرد .

لەو سەردانانەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە ئاماژەیان بە مێژووی قارەمانێتی کەرکوکییەکانکرد لە خەباتی رێکخستن و نهێنی و شۆڕشی چەکداری و بەشداری کاریگەریان لە شۆڕشی نوێدا کە هەمیشە هورە و مەچەکێکی پۆڵاین بوون بۆ یەکێتی و لەبەرامبەر هەموو نەهامەتییەکان بە ئازایەتی و قارەمانێتیان ، خۆڕاگرانە بە پێوەمانەوە و چۆکیان دانە کە هەڤاڵ رەمەزان حاجی رەشید یەکێکە لە نموونەی هەزاران لە رۆڵەکانی کەرکوک کە بەشداری ئەم کاروانەیان کرد و مێژوویەکی گەشیان بۆ خۆیان و شارەکەیان و یەکێتییەکەی مام تۆمارکرد .

هەر لە شاری کەرکوک مەکتەبی سکرتارییەت کەسایەتی دیاری شاری کەرکوک شێخ پیرۆت تاڵەبانییان بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لە تەندروستیان پرسی و هیوای سەلامەتییان بۆخواست و دووپاتیان لە گرنگی رۆڵی کەسایەتییە کۆمەڵایەتی ، ئاینی ، سیاسیی ، پرۆشنبیریی و چین و توێژەجیاوازەکانی کەرکوک کردەوە  کە هەمیشە بە شێکی گرنگ بوون لە پشتیوانیکردن لە شۆڕش و خەباتدا و قوربانی زۆریان دا لە پێناو کورد بوون و مانەوەی کەرکوکدا  کە ئەمڕۆ یەکێتی شانازی بە کەرکوکییەکانەوە دەکات و وەک بەشێکی زیندو ، مانەوە و گەشەکردنی لە ژیانی حزبی و رێکخراوەیی لە کەرکوکییەکان دەڕوانێت . وەک سەرۆک مام جەلال - یش دەیفەرموو کەرکوک قودسی کوردستان و شاری پێکەوەژیانی هەموو نەتەوەو پێکهاتەکانە ئەمڕۆش سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەژێر هەمان ستراتیژدا درێژە بەسیاسەت دەدات بۆ پاراستنی چەپکە گوڵەکە لە شارەکەدا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP