له‌شاری هه‌ولێر وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به ئاماده‌بوونی سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه یونس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كان به‌شداریكرد له وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی ده‌ستپاكی پارته سیاسییه‌كان و پێشنیاری میساقی شه‌ره‌ف له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
وۆركشۆپه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخرابوو كه ئامانج لێی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی نیشتمانی ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ده‌ستپاكی بوو له‌نێوان پارته سیاسییه‌كاندا.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی داڕ‌شتنی میساقی شه‌ره‌ف بۆ خۆڕ‌ێكخستن و ڕ‌استكردنه‌وه‌ی ڕ‌ه‌فتاره‌كان بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی ده‌ستپاكی و شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له دامه‌زراندنی تێگه‌یشتنێكی باشتر له‌گرنگی ڕ‌ه‌وشت له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاروباری گشتی، ناساندنی بیرۆكه‌ی ده‌ستپاكی حزبی، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بنه‌وه له پرسی گه‌نده‌ڵی كرایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP