ئه‌ردۆغان: لە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانمان لەگەڵ هەولێر دڵخۆشین

کوردستان
10:13 - 2024-07-13


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا،  سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌و هاوكارییانه‌ دڵخۆشین و مایه‌ی پێزانینه‌.
  
سه‌رۆكی توركیا، دوای سەردانەکەی بۆ واشنتنی پایتەختی ئەمریکاو بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ، سه‌باره‌ت به‌ له‌شكركێشییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكان رایگه‌یاند:"پەیوەندی نێوان هێزە چه‌كداره‌كانی وڵاتەکەی و دەسەڵاتدارانی هەولێر مایەی پێزانینە، پەیوەندییەکانشیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی و دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق لە ئاستێکی باشدایە"

باسی له‌وه‌شكرد كه‌:" دوای سەردانەکەیان بۆ عێراق لە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر دڵخۆشن و مایه‌ی پێزانینه‌، لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق و دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتەش هه‌ماهه‌نگیی باشیان هەیە".

سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیش ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه‌ تۆمه‌ته‌كانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیداره‌ی سلێمانی و په‌كه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌و وتی:"تا ئەوکاتەی سلێمانی مەودایەک لە نێوان خۆیان و پەکەکە دانەنێن، ئەوا هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی ئه‌وان بەرامبەر سلێمانی بەدینایەت، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەواندایە".

وتیشی:" گەمارۆی سەر كایه‌ی ئاسمانییان بەردەوام دەبێت، ئێمە پێمانوتن ئەگەر لە لایەنی سلێمانی هەندێک هەنگاو بگرنەبەر، هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستمان دەکەین"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP