به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی خانه‌نشینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات، خانه‌نشینان بۆ وه‌رگرتنی فۆڕمی دابه‌شكردنی زه‌وی سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خانه‌نشینی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی ته‌موزی 2024 به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به فۆڕمی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ خانه‌نشینان بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه رایگه‌یاندووه كه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌كه‌نه‌وه كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، ڕێكه‌وتی (2024/7/28)، ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خانه‌نشینی په‌یوه‌ندیدار له‌شارو شارۆچكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی دابه‌شكردنی زه‌وی"
روونشیكردووه‌ته‌وه كه: "فۆڕمه‌كه ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌گرێته‌وه كه له ژیاندا ماون".
ده‌شڵێت كه: "ته‌نها ئه‌و خانه‌نشینانه ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتنی زه‌وی پڕ بكه‌نه‌وه كه پێشتر به‌هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون له وه‌رگرتنی زه‌وی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP