ستران عه‌بدوڵلا: ناكرێت ئاواره‌كان بكرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی

کوردستان
17:35 - 2024-08-05


ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی کەیسی ئێزدییەکان و ئاوارەبوینیان و پرسی گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان رایدەگەیەنێت: "ناكرێت ئاواره‌كان بكرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و كارتی ده‌نگدان و یارمه‌تی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان نه‌درێت"، "یەکێتی هەموو هەولێکی داوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان".

ستران عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ  PUKMEDIA رایگه‌یاندووه‌:" له‌ده‌ڤه‌ری شه‌نگال وه‌ك به‌شێك له‌ناوچه‌ دابڕ‌اوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا فه‌زای فه‌راغی ئه‌منی و سیاسیی بوو، تیرۆرستان له‌و ژینگه‌ نا جۆره‌دا گه‌رایان ده‌كرد، چونكه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ یه‌كلاینه‌كراوه‌ته‌وه‌، داعش له‌ غه‌فله‌تێكی وادا په‌لاماری شنگالی داو راكردنی هێزه‌كانی پارتی فه‌رمانڕ‌ه‌واش  فاكت و پێدراوه‌ و بوختانی سیاسیی نییه‌، فه‌رمانڕ‌ه‌وایی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ بوو."

"ناكرێت ئاواره‌كان بكرێنه‌ بارمته‌ی ململانێی سیاسی و كارتی ده‌نگدان و یارمه‌تی گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئابڕ‌ومه‌ند و سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وە، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبێكی ده‌ربه‌ست و به‌رپرس خاوه‌ندارێتی له‌كه‌یسی ئێزدییه‌كان و هه‌موو تراژیدیاكانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكیشی داوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی خۆیان"، ستران عەبدوڵلا وای وت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP