گرفت بۆ مووچەی (250) هەزار خانەنشینی هەرێم درووست دەبێت

کوردستان
18:07 - 2024-08-06

بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی سندوقی خانەنشینییەوە پارەکەی بڕیوە، گرفت بۆ مووچەی (250) هەزار خانەنشینی هەرێم درووست دەبێت و پارەکەش دیارنییە.

لەوبارەیەوە موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، كۆمەڵێك ئاستەنگ بۆ یەكخستن و  هاوتاكردنی موچەكانیان هاوشێوەی ناوچەكانی تری عێراق، بۆ مووچەی (250) هەزار خانەنیشتنی هەرێمی كوردستان دروستبووە.

ئاشکراشیکردووە، تا ئێستا نەگەیشتوینەتە ئەنجامێك لەدۆسیەی خانەنشینان، بۆ ئەوەی بەدەستەی خانەنیشنی نیشتمانیی ڕابگەیەنین، چونکە مووچەی خانەنشینی لە موچەی فەرمانبەر دەبڕدرێت ‌و دەچێت بۆ دەستەی خانەنشینی، كە سندوقی خانەنشینان بەڕێوەی دەبات، بەڵام ئەمە لەهەرێمی كوردستان نییە، ئەو جیاوازییەی ئێستاش ڕێگەنادات شایستەكان یەكبخرێن‌ و زامنی بەردەوامیدان بەشایستەی خانەنشینی هەرێم ناكات".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواشیكردووە، چارەسەری دارایی بەردەوام بۆ زامنكردنی مافەكانی خانەنشینانی هەرێم بدۆزرێتەوە، بەبێ‌ دروستكردنی بارگرانی دارایی‌و دیراسەكردنی ئەگەری  وەرگرتن‌و ناردنی پارەی لێبڕینی خانەنیشین لە(250) هەزار خانەنیشینی كوردستان بۆ  وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەك مەرجی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی، تا كۆتایی تەمەنی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP