پارێزگاری كه‌ركوك رێبوار ته‌ها له یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌دانی پارێزگاكه، دوو بڕیار به ئامانجی پته‌وكردنی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه ده‌رده‌كات.
به‌پێی نوسراوێك كه كۆپییه‌كی ده‌ست كه‌ناڵی كه‌ركوك كه‌وتووه پارێزگاری كه‌ركوك، بڕیاری ئیداری به ژماره 3897 بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی ئیبراھیم عەلی وەک جێگری پارێزگار ده‌ركرد.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره (ئیبراهیم عه‌لی محه‌مه‌د جبوری) وه‌ك جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ته‌كنیكی ده‌ستبه‌كارده‌بێت، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی په‌یوه‌ندیكردنییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها ڕێنمایی دا زمانی تورکمانی بخرێتە نێو پەیوەندییە ره‌سمییەکانی نێوان سەرجەم فه‌رمانگه‌کانەوە، ئەمەش دوای ئه‌و بەدواداچوونانه‌ی پارێزگار دێت بۆ ئەو نامە فەرمیانە دەرچووەو خاڵی بووه لە زمانی تورکمانی.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ 14ی ئابی 2024 ڕێبوار تەها نوسراوی خانەنشینکردنی راکان سەعید جبوری ئیمزاکرد، ئەمەش یەکەم ئیمزای رێبوار تەھا پارێزگاری کەرکوک بوو.
دوێنێ سێشەممە ١٣-٨-٢٠٢٤، د. له‌تیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق، مەرسومی کۆماری وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک بۆ رێبوار ته‌ها ده‌ركرد.
له لێدوانێكیشیدا پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، دووپاتیكرده‌وه:" کاری جددی دەکەن لەپێناو پاراستن و پتەوکردنی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم هاووڵاتیانی شاری کەرکوک و پێکەوەکارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان"
وتیشی:" جەختدەکەینەوە کە کەرکوک دەکەینە مەڵبەندێكی نمونەیی بۆ پێکەوەژیان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP