هێزه‌كانی پارتی و سوپای به‌عس له 31ی ئابی 1996 دزییان له سه‌دان ماڵ و دامه‌زراوه‌ی حزبی و حكومی كرد‌و تاڵانیان كرد. هه‌روه‌ك ته‌نیا له شه‌وی 31ی ئاب دا له هه‌ولێر دزی له شه‌ش هه‌زار (6000) ماڵ كراوه.
به‌گوێره‌ی ئامارێك كه له ساته‌وه‌ختی خیانهتهكهدا تۆماركراوه، ته‌نیا له شه‌وی 31ی ئابی 1996دا هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوپای به‌عس دزییان له 6 هه‌زار ماڵكردووه و به‌تاڵانیان بردووه.
به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌كه دزییه‌كه‌ی پارتی به‌جۆرێك بووه، ده‌ستیان له لایه‌نگر و ماڵی هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌ردیش نه‌پاراستووه.
هەر لەو بارەیەوە حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووه: "چەتەکانی پارتی نەک هەر بارەگا حکومەییەکان و حزبییەکان، بەڵکو ماڵی سەرجەم کادران و لایەنگرانی یەکێتی و تەنانەت چەندین ماڵی پەرلەمانتاری پارتیش، کەسەر بە خۆیان بوون، تاڵانکرد".
"ئەو خانوانەی سەرکردەکانی یەکێتی و لایەنگرەکانی تێیدا دەژیان لە 31ی ئابدا سەرکردەکانی پارتی داگیریان کردوو، تەنانەت دوای 31ی ئاب بەڕەسمی لەسەریان تاپۆ کردن و تا ئێستاش لەناویدا دەژین، بۆیە جگە لەو خیانەتە نیشتمانیەی پارتی کردی ئامانجێکی دیکەی پێشمەرگەکانی پارتی کە شانازی پێوەدەکەن لەگەڵ چەکدارانی بەعس، دزی و تاڵانی بوو"، حاجی مەسیفی وای وت.
هه‌روه‌ك دامه‌زراوه حكومییه‌كان و باره‌گاو ئۆرگانه حزبیه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ته‌واوی تاڵان كران و ئه‌و رووداوه‌ش به گه‌وره‌ترین شاڵاوی تاڵانی و دزی ئه‌ژمار ده‌كرێت كه پارتی و به‌عس له هه‌ولێر ئه‌نجامیانداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP