سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی ژمارەیەك لە بنەماڵە و كەس وكاری شەهیدان دەکات

کوردستان
22:17 - 2024-09-04

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە ٤/٩/٢٠٢٤  سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری هەڤاڵان زێندین مەولود ، نەسرەدین بالیسانی ،دڵشاد حەیدەر لێپرسراوی كۆمیتەی شەقڵاوە سەردانی ژمارەیەك لە بنەماڵە و كەس وكاری شەهیدان و كەسایەتی و پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكانی سنوری قەزای شەقڵاوەیكرد

لەیەكەم وێستگەی سەردانەكەیاندا سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی یاوەری  بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە تەحسین كاوانییان بەسەركردەوە لەلایەن فەرهاد كاوانی برای شەهید تەحسین كاوانی پێشوازیكران ، دواتر سەردانی ماڵی تێكۆشەری دێرین حەسەن عەبدوڵا بۆریانكردن و بەگەرمی پێشوازیكران . 

هەر هەمان ڕۆژ سەعدی ئەحمەد پیرە و وەفدی یاوەری هەر یەك لە بنەماڵەی شەهید دڵشاد حەمدی و بنەماڵەی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرێن خوالێخۆشبوو تەها فریزی و مام مەلا قادر دەربەندییان بەسەركردەوە ، لەو بەسەركردنەوانەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە ڕۆڵ و مێژووی پڕ لە خەبات و تێكۆشانی ئەو بنەماڵە و كەسایەتییانە كرد لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی كوردستان بەگشتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بە ڕابەرایەتی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال ، ئاماژەشی بە جێ پەنجەی قوربانی و هەوڵ و ماندووبوونەكانی ئەو بنەماڵە و تێكۆشەرانەكرد لە هێنانەدی دەستكەوتەكانی ئەمڕۆی گەلەكەمان ، ووتیشی: یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەچاوی ڕێز و وەفا و شكۆ و گەورەییەوە دەڕوانێتە خوێنی ڕۆڵەكانیان و ئەو ماندووبوونەی لەو پێناوەدا چەشتویانە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP