گوندەکانی چەمیاڵەو قزڵجە پشتیوانیی بۆ لیستی 129 دووپاتدەکەنەوە

کوردستان
17:18 - 2024-10-01



ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەشرینی یەکەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لەخـزمانی گوندەکانی چەمیاڵەو قزڵجەی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕ کە پێکهاتبوون لە حامید رەشید ئاغا و عومەر رەشید ئاغا و حاجی تۆفیق ئاغا و هێمن حامید ئاغا و دڵشاد عەبدوڵا ئاغاو کامیار بکر ئاغا.

لەدیدارێکدا کە جوتیار نوری ئامادەیبو، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا تیشکی خستەسەر خەبات و فیداکاریی خەڵکی هەردوو گوندی چەمیاڵەو قزڵجە کە قوربانی زۆریان پێشکەش بە خاک و نیشتمان کردووە و مەینەتی و ناڕەحەتی زۆریان چەشتووە.

هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، بەئامادەبووانی راگەیاند: هەمیشە یەکێتی شانازی بە جوامێری ئێوەو بنەماڵەکانتان و خەڵکی ناوچەکەتانەوە دەکات و لەئێستا و ئایندەشدا پشتوپەناتان دەبێت.

لەبەرانبەردا، خزمانی چەمیاڵە و قزڵجە سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەو برایانەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی-یان کردو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ لیستی سەوزی ژمارە 129 و سیاسەتی راست و رەوان و نیشتمانیانەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دووپاتکردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP