دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: "کەس بە رکابەری خۆمان نازانین و کەسیش بە دوژمنی خۆمان نازانین، بەڵام ئەگەر هێڵی سوورمان ببەزێنن دەکەونە بەر گەردەلولی سەوزی جەماوەری یەکێتی".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ١٢٩ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "داوادەکەم هیچ کەسێک گرەو لەسەر لاوازبوونی یەکێتی نەکات، چونکە وەک یەکێتی هیچ کەس و لایەنێک بە رکابەری خۆمان نازانین، هاوکات هیچ کەسێک بە دوژمنی خۆمان نازانین".
لە پەیامەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٤ رایگەیاندووە دەلێت: "کاتێک هێڵی سووری ئێمە دەبەزێنن و دەست بۆ مێژوو و شانازییەکانی ئێمە دەبەن، ئەوە پێیان رادەگەیەنم کە بە دڵنیاییەوە دەکەونە بەر گەردەلولی سەوزی جەماوەری یەکێتی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP