دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری دیكەی گۆڕان لە سلێمانی بڕیاریان دا پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ بكەن و رایدەگەیەنن: "یەكێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵك و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە تەنها یەكێتی بەشێوەیەكی جددی داكۆكی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات، بۆیە بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن و هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی یەكێتی".
رۆژی 9ی 10 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی ماڵی هیدایەتی مام نوری باخان-ی كرد، كە خۆی و بنەماڵەكەی وخزمانی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وێڕای بەخێرهێنانەوەیان، شێخ جەعفەر جەختیكردەوە كە ئەوان و بنەماڵەكانیان مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و فیداكارییان هەیە لەنێو یەكێتیدا و ئێستاش وەكو ساڵانی رابردوو یەكێتی هەر حزبی خۆیانە و شانازی بەكەسانی خاوەن پێگەو كەسایەتی و دڵسۆزی وەك ئەوانەوە دەكات.
"یەكێتی لەئێستادا هەموو توانایەكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گۆڕینی شێوازی حوكمڕانی لە هەرێم، بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی خەڵكدا بێت و ژیان و گوزەرانیان بەرەو باشتر ببات" لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی وایوت.
هیدایەتی مام نوری تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵك و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە تەنها یەكێتی بەشێوەیەكی جددی داكۆكی لە ماف و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان دەكات و رایگەیاند: "بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ دەكەن و هەموو هەوڵێكیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەكانی یەكێتی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP