سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دوو وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ره‌سمی دژی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ته‌وتینی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌وه‌ستنه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌یمانی و راپه‌ڕین ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه به‌ناوی (هه‌ژماری من)ه كۆتایی هاتووه‌و ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشلكردنانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی، سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی دارایی و ناوخۆ تۆمار كردوه.
سه‌رۆكی دیوان دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌وه‌ستێته‌وه
دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌نوسراوێكدا كه رۆژی 27-10-2024 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد - داواكاری گشتی، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دارایی كردوه رایگه‌یاندوه، "هه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری بانكێك، یان ئه‌فسه‌رو پۆلیسێك رێگری له‌كارمه‌ندانی 'هه‌ژماری من' بكات، سزا بدرێت."
نوسراوه‌كه‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ژماره 5171 و ئیمزای ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه، "پشتبه‌ست به‌په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕ‌ۆژه‌ی 'هه‌ژماری من' پڕ‌ۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران."
به‌به‌ڵگه‌وه..وه‌زیری دارایی دژی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌وه‌ستێته‌وه
هاوكات به‌پێی نوسراوێكی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره 390 كه له رۆژی 28-10-2024 به‌ئیمزای ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ده‌رچووه‌و ئاراسته‌ی بانكه بازرگانییه‌كانی (مه‌ڵكه‌ندی، توی مه‌لیك، تانجه‌ڕ‌ۆ، هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ) كراوه، داوایان لێكراوه پابه‌ندبن به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی 'هه‌ژماری من.'
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ر به‌ڕ‌ێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رێك له‌و بانكانه‌ی تایبه‌تكراون بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه، رێگری و ئاسته‌نگ بۆ كارمه‌ندانی 'هه‌ژماری من' دروست بكات، دووچاری لێپرسینه‌وه ده‌بێت."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP