بڕیارە بەمنزیکانە زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە
کەسوکاری شەهیداندا دابەشبکرێت و بەرێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
سلێمانیش دەڵێت:" دابەشکردنی زەوی بە تیروپشک و خاڵبەندییەو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر فەرمانی ئەنجومەنی
وەزیرانیان بۆ دەرکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی زەوییەوە، تائێستا وەریاننەگرتووە و
دابەشکردنەکەی دواکەوتووە".
ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان
و ئەنفالکراوانی سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووه:" لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێدانی زەوی بەکەسوکاری
شەهیداندا و دوای رێکخستنی ناوەکانی ئەو کەسانەی سوودمەند دەبن، هەفتەی ئایندە دەست
بەدابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت".
رووبەری ئەو زەوییەی بۆ هەر فەرمانبەرێک تەرخان
دەکرێت 200 مەتر دووجا دەبێت؛ دابەشکردنی زەویش بە تیروپشک و خاڵبەندی دەبێت و سێ
مەرج دیاریکراون کە ( ساڵانی خزمەت، ژمارەی
ئەندامانی خێزان، شوێنی نیشتەجێبوون) لە پێوەرەکانن.
"سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زەوییەکانی ئامادەکردووە و هەموو ئەو کەسوکاری
شەهیدانەی ناویان لەلیستەکەدا هەیە لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، لە قۆناغی یەکەم
بەتیروپشک زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت". ئەدیب
لەتیف وایوت.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی
سلێمانی 43 هەزار مووچەخۆر هەیە و تائێستا 22 هەزار پارچە زەوی بە کەسوکاری شەهیدان
و زیندانیانی سیاسیی دراوە و لە مانگی 3ی ئەمساڵ 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا
زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا دابەش بکرێت بەمەرجێک پێشتر سوودمەند نەبووبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP