پرسەنامەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ کۆچى دوایی مامۆستا محەمەدى شەڵماشى
بەڕێزان کەسوکاروخانەوادەی نووسەرو زانای ئاینی مامۆستا ( محەمەدی شەڵماشی)
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ( محەمەدی شەڵماشی) کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و زانای ئاینی و نووسەر و وەرگێری بەتوانای گەلەکەمان و برای شەهید مەلا ئاوارە ، لەناخی دڵمانەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین .
مامۆستای کۆچکردوو بە دەیان بابەت و بەرهەمی بەبڕشت خزمەتێکی گەورەی بە ئاینی ئیسلام و فەرهەنگی کوردی کردوە و بەهۆی هەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانیەوە دۆستایەتیەکی دێرینی لەگەڵ سەرۆک مام جەلالدا هەبوو .
لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات وسەبوری بەهەموو لایەک ببەخشێت .
انا لله وانا الیەراجعون
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP