وته‌بێژی یه‌كێتی: ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان
13:20 - 2025-01-11

مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە، وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت، چەند تەوەرێكی گرنگ لەسەر كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكەش بابەتی كۆبونەوەكانی رابردووی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت تاوتوێ دەكرێت. 
وتیشی، كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی كورد و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیش گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP