فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد

کوردستان
13:01 - 2025-01-17


فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووەو لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوەو هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ شەڕی داعش و رێگاکانی رێگریکردن لە سودوەرگرتن لە دۆخی ئێستا کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، کۆرێلا سەردانی کەمپەکانی هۆل و رۆژی کردووە کە شوێنی مانەوەی 40 هەزار کەسن، کە زۆرینەیان خێزانی تیرۆریستانی داعشن و نیگەرانی خۆی لە دروستکردنی نەوەیەکی دیکە لەسەر هەمان بیرکردنەوەی داعش دەربڕیوە.
هەروەها دەشڵێت: زیاتر لە 9 هەزار دەستگیرکراوی داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە زیندانەکانی هەسەدەدان.
ئاماژەی بەوەشکرد: کار لەسەر گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP