ئاسۆ مامەند سەپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی
لقی کەرکوکی زانکۆ و پەیمانگاکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، بە گەرمی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە رێکخەران و خوێندکارانی کەرکوک دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە.
ئاسۆ مامەند دەڵێت: بەشداریکردنی ئەو ژمارە بەرچاوە لە خوێندکاران، سەرەتایەکی دڵخۆشکەرە بە ئاڕاستەی دووبارە بونیاتنانەوە و جۆشدانەوە بە کۆمەڵەو لقەکانی خوێندکاران لە پارێزگای کەرکوک، دەستپێکردنەوەی کار و چالاکییەکانیان بە گڕوتینێکی زیاترەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی خوێندکاران.
ئاسۆ مامەند تەئکیدیش دەكاتەوە؛ وەک هەمیشە هاوکار و پاڵپشتتان دەبم، و لە دەرفەتێکی گونجاویشدا دوای دەستبەکاربوونی ستافی نوێ، لەگەڵتاندا کۆدەبمەوە و لە نزیکەوە گوێ لە خواست و داواکارییەکانتان دەگرم، هەروەها هەوڵ و ماندووبوونەکانی ستافەکانی پێشووش بەرزدەنرخێنم.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP