بەهۆی تەقینەوەیەی ئۆتۆمبیلێک لە مەنبج 15 کەس کوژران و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مەنبج لانیکەم 15 کەس کوژراوی لێکەوتەوە و و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی روانگەکە، تەقینەوەکە لە ناوەندی شارەکە رویداوە و قوربانییەکان مەدەنیین و زۆربەیان ژنن.
ئاژانسی فورات نیوزیش بڵاویکردەوە، تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو کردەوەیە رانەگەیاندووە.
مەنبج دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب لە باکووری سوریا، لە کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە بەشێکی زۆری شارەکە لەلایەن هێزەکانی سەر بە تورکیایەوە کۆنترۆڵکرا کە پێشتر لەژیر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP