مه‌زڵوم عه‌بدی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك
بڵاوده‌كاته‌وه و سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانیشیان به‌پارتی كرێكارانی كوردستان
(په‌كه‌كه) هاته‌ده‌نگ.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی (هه‌سه‌ده)
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس ڕایگه‌یاند، ئومێدەوارین
سوریایەکی نوێ بونیادبنرێتەوە، نەوەک هەمان ئەزموونی ڕژێمی بەعس دووبارە بکرێتەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا مەزڵوم عەبدی له‌باره‌ی
دانوستانی نێوانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا وتی دیدارەکان بەردەوامدەبن،
لەنێوانماندا نێوەندگیر هەن، نزیکبونەوەشمان لەگەڵ حکومەتی شام لەسەر ئەنجام و
دەستکەوتی دانوستاندنەکان دەبێت.
لەسەر چارە له‌چارەنوسی (هه‌سه‌ده)ش
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند ئەگەر هێزەکانی سوریای دیموکرات ببنە بەشێک لەسیستمی
بەرگریی سوریا هیچ کێشەمان نییە و دەبینە بەشێک لەپێکهاتەی وەزارەتی بەرگریی،
بەڵام ئەمەش دانوستانی پێویستە ڕەنگە لەکاتێکی وەها زودا نەکرێت.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده سه‌باره‌ت
به‌په‌یوه‌ندییان به‌پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕونكردنه‌وه‌یداوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه،
هیچ پەیوەندییەکمان بەپه‌كه‌كه‌وه نییه، ئێمە بەشێک نین لەپەکەکە و هیچ
پەیوەندییەکمان بەڕێکخستنەکانی پەکەکە و ئەو شەڕەی نێوان پەکەکە و تورکیاوە هەیە،
نییە، بەڵام ئەمە کراوەتە پاساوێک بۆ ئەوەی هێرش بکرێتە سەر ناوچەکانی ئێمە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP