دەزگای ئاسایش تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی چەمچەماڵی دەستگیرکرد

کوردستان
22:03 - 2025-02-03

دەزگای ئاسایش تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی چەمچەماڵی دەستگیرکرد

لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا( ل.ا.ح)سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیرانە بەرو توانرا لە لەلایەن ب.ئاسایشی بازگەکان  تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیر بکات و ڕووبەڕوی یاسای بکاتەوە ،هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا  دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە

تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەمادەی تیرۆر  لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP